ئەمەریکا 155 ملیۆن دۆلار یارمەتیی مرۆیی دەداتە عێراق
ئەو تەرخانکردنە نوێیە لە سەرەتای ساڵی 2014ەوە کۆی کۆمەکە مرۆییەکانی ئەمەریکایە بۆ بە ھاناوەچوونی مرۆیی عێراق کە گەیوەتە زیاتر لە 778 ملیۆن دۆلار.
لە کانوونی دووەمی 2014 ەوە زیاتر لە 3.4 ملیۆن عێراقی ئاوارە بوون، بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکۆی 36ملیۆن دانیشتوانی عێراق 10 ملیۆن کەس لە سەرانسەری عێراق پێویستیی بەپەلەیان بە کۆمەکی مرۆییە."
بەو نزیکەی 3 ملیۆن کەسەشەوە کە لە ناوچەکانی ژێردەستی داعشدا دەژین. زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵی عێراقی کەوا لە تەمەنی چوون بۆ قوتابخانەن، یان 20% لە سەرانسەری وڵات، لە قوتابخانە بێبەشن.
کۆمەکە مرۆییەکانی ئەمەریکا، کە لەلایەن نووسینگەی دانیشتوان و پەنابەران و کۆچی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە لەڕێی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و یونیسێف و ھاوشانە جێبەجێکارەکانی دیکەوە دابین دەکرێن.
ئەم کۆمەکە لەڕێی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ژماریەک ڕێکخراوی حکوومی و ناحکوومیەوە، یارمەتیی دابینکردنی پەناگە و پاراستن و کەلوپەلە بنەڕەتییەکانی بەھاناوە چوون و کۆمەکی بەڕێوەبردن و ھەماھەنگی کردنی کەمپ دەدات، ھەرەوەھا ئاوی پێویست و پاک و خاوێنی و چاودێری تەندروستیی، ھەروەھا کەرەستە بنەڕەتییە خۆراکی و ناخۆراکییەکانی دیکە دابین دەکات.
سەرەڕای یارمەتیدانی ئەو عێراقییانەی کاریگەر بوون بە ململانێکان لەناوەوەی عێراق، کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان ھەروەھا یارمەتی ئەو پەنابەرە عێراقیانەش دەدات کە لە ئوردن و لوبنان و تورکیا و سوریاش دەژین.
باسنيوز
