فڕۆكه‌كانی جۆری ئێف 16ی عێراقی له چه‌ند بنكه و ناوه‌ندێكی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشیان كردە ئامانج
لە راگەیاندراوێكدا فه‌رمانده‌یی چالاكییه هاوبه‌شه‌كان رایگەیاند: "فڕۆكه‌كانی جۆری ئێف 16ی عێراقی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا چه‌ند بنكه و ناوه‌ندێكی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشیان كردە ئامانج و له نێویاندا ناوه‌ندیی په‌یوه‌ندیی و كامێرا چاودێرییه‌كان و جبه‌خانه‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه له مووسڵ و گه‌یاره به ته‌واوی خاپووركراون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوە رونكراوەتەوە: "ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیی و كامێرا چاودێرییه‌كانی داعش ئه‌ركی چاودێریی كردنی به‌ره‌كانی شه‌ڕبووه له سنووری مووسڵ و گه‌یاره بۆ تۆپبارانكردن و قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانیان".
فه‌رمانده‌یی چالاكییه هاوبه‌شه‌كان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: "فڕۆكه‌كانی ئێف 16 بنكه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له حه‌ویجه بۆردومانكردووه، كه چه‌كدارانی بیانیی و عه‌ره‌بی غه‌یره عێراقی تێدابووه".
K24
