ئه‌مه داخوازى من نییه، به‌ڵكوو داخوازی گه‌لى عێراقه
سەدر ده‌شڵێت نه‌گواستنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كه له كه‌ناڵه‌كانه‌وه: "خیانه‌تێكى گه‌وره‌یه له گه‌ل ده‌كرێت و بێده‌نگییە لە راستییه‌كان".
له ماوه‌ى رابردوودا له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در، جه‌ماوه‌رێكى زۆر له شوێنكه‌وتوانى سه‌در و ته‌نانه‌ت له پێكهاته و لایه‌نه‌كانى تر‌ى عیراق، له‌به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ده‌ستیان دایه مانگرتن و دواجار سه‌ركرده‌كه‌ى ره‌وتى سه‌دریش چووه ریزى مانگرتوانه‌وه و چه‌ند رۆژێك له‌نێو خێوه‌تێكدا له‌ناو ناوچه‌ى سه‌وز مانى گرت، تا دواجار له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵه‌وه ناوى 14 كاندید بۆ كابینه‌ى ته‌كنۆكڕات درایه په‌رله‌مان و ۆكتایی به مانگرتنه‌كه هێنرا.
له راگه‌یندراوێكی نوێ‌دا، موقته‌دا سه‌در ، راى ده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌مه داخوازى من نییه، به‌ڵكوو داخوازی گه‌لى عێراقه و داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، دانیشتنى په‌رله‌مان كه تیایدا ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت ده‌درێت، به ئاشكرا بێت".
هه‌روه‌ها داواش ده‌كات، دانیشتنه‌كه به شێوەی راسته‌وخۆ له كه‌ناڵه عێراقییه‌كانه‌وه په‌خش بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى عێراق بزانێت كێ ده‌نگ ده‌دات و كێ ده‌نگ نادات.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه: "ئه‌وان ده‌نگى گه‌لن، بۆیه نابێت ئه‌و دانیشتنه‌یان لێ بشاردرێته‌وه، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن، ئه‌وا خیانه‌تێكى گه‌وره ده‌كه‌ن و بێدەنگی لە راستییه‌كان ده‌كرێت".
باس‌نیوز
