وتەبێژی حەشدی شەعبی: بۆ شەڕی موسڵ پرس بە ئەمریکا ناکهین
ئەم وتانەی ئەسەدی وەڵامدانەوەی داوایەکی بریت مهکگۆرک نوێنەری تایبەتی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری هاوپەیمانی دژی داعشه که رۆژی دووشەممە له کۆبوونەوەیەکدا به حەیدەر عەبادی ڕاگەیاندبوو، ئەمریکا لاری نییە لە بەشداری حەشدی شەعبی لە شەڕی دژی داعش بە مەرجێک لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی عیراق بن و تەنها لەو ناوچانە بەشداریبکەن کە زۆرینەی دانیشتوانی شیعە مەزهەب بن. ئهوهش بهپێی وتهی سهرچاوهیهك له نووسینگهی عهبادی كه پێشتر به خهندانی راگهیاندبوو.
ئەسەدی زانیارییەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی نوێنەری تایبەتی باراک ئۆباما و سەرۆک وەزیرانی عیراق پشتڕاستکردەوە و وتی: "بەڵێ لە کەناڵە فەرمیەکانی خۆمانەوە ئەم داوایەمان بیستووە، بەڵام بەڕاستی ئەمە گاڵتەجاڕیە، چونکە خاکی عیراق موڵکی هەموو عیراقیەکانه و جیاوازی نییە لەنێوان شیعە و سوننه و مهسیحی".
وتەبێژی فەرمی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە درێژەی لێدوانەکەیدا داعشی بە مەترسیکی گەورە بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی ناوبرد و ئاشکرایکرد: "بڕیاری کۆتایی دراوە کە لە هەر کوێ داعش و بیری تێروریستی هەبێت، هێزەکانی حەشدی شەعبی لەوێ ئامادەبن بۆ قەڵاچۆکردنیان".
وتەکانی ئەسەدی لەبارەی جیاوازینەکردنی شیعە و سوننە لەلایەن هێزەکانی حەشدەوە لە کاتێکدایە پێشتر و لە پرۆسەی ڕزگارکردنی شاری تکریت کە زۆرینەی دانیشتووانی سوننه مەزهەبن، هێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن سوننەکانەوە بە کاولکاری و کوشتنی خەڵکی سڤیل تاوانبارکران.
ئەحمەد ئەسەدی کە هاوکات یەکێکە لە فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی ئامادەیی هێزەکانی خۆی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و وتی: "هیچ شوێنێکی عیراق بۆ ئێمە جیاوازی نییە، عیراقیەکان هەمووی برا و باوک و خوشک و دایکی ئێمەن، لە هەر شوێنێک تەنانەت هەرێمی کوردستان ئەگەر پێویستیان بە ئێمە هەبوو ئامادەی هاوکاری کردنین".
خەندان
