ئەمڕۆ دووشەممە دوو تەقینەوە پایتەختی بەغدایان هه‌ژاند

ئەمڕۆ دووشەممە دوو تەقینەوە پایتەختی بەغدایان هه‌ژاند
ئەمڕۆ دووشەممە دوو تەقینەوە پایتەختی بەغدایان هه‌ژاند، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه‌ چوار کەس کوژراون و 19 کەسی تر برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بە ماڵپه‌ری‌ مەداپرێسی وتوه‌ "لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە باشووری بەغدا 1 کەس گیانیلەدەستداوە و 6 کەسی تریش برینداربوون".

وتیشی: "تەقینەوەكه‌ لە نزیک کۆمەڵگەی میوەفرۆشی (عەلوە) رەشید لە ناوچە دۆرەی باشووری بەغدا روویداوه‌".

لەلایەکی ترەوە هەر بەرەبەیانی ئەمرۆ سەرچاوەیەک بە ماڵپه‌ره‌كه‌ی‌ وتووە، تەقینەوەیەک لە خاڵێکی پشکنینی باکووری بەغدا بۆتەهۆی کوژرانی 3 کەس و برینداربوونی 13 کەسی تر.

باسیلەوەشکردووە، کەسێکی خۆکوژ خۆی تەقاندووەتەوە و خاڵی پشکنینی سەنتەری چارەسەری سروشتی نزیک پردی موسەننای باکووری بەغدای کردووەتە ئامانج.








خەندان
Top