ئه‌نبار وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كاره‌ساتبار ڕاگه‌یه‌نرا
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه، په‌رله‌مان داوای له‌حكوومه‌ت كرد كه "ڕێ و شوێنی پێویست بگرێته بره بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و وێرانكارییه". به‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌دواداچوونی كاروباری ئه‌و پارێزگایه، به‌سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار یان خودی سه‌رۆكوه‌زیران دروست بكرێت.
په‌رله‌مان داوای له‌حكوومه‌ت كرد: " بودجه‌ی زیاتر ته‌رخان بكات له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی فیدراڵیدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه" كه‌له‌پارێزگاكه‌دا هه‌یه. چونكه ئه‌و پارێزگایه بووه‌ته گۆڕه‌پانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و سوپای عێراق.
ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان له‌دوای سێ مانگ دێت له‌ده‌ركردنی داعش له‌ئه‌نبار. هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنی فه‌لوجه كه دووچاری كاره‌ساتی مرۆیی كوشنده بووه‌ته‌وه.
تیمێكی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ڕایگه‌یاند: " ئه‌و وێرانكارییه‌ی له‌ئه‌نبار ڕوویداوه، سه‌رسامكه‌ره‌و، زیاتره له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تری عێراق".
هاوكات ڕایشی گه‌یاند: " نه‌خۆشخانه، وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، هه‌زاران خانوو، 64 پرد، به‌شی هه‌ره زۆری تۆڕی كاره‌با به‌ته‌واوی وێران بوون".
