عەمار حەکیم بە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە

 عەمار حەکیم بە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە
ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، جارێکی دیکە عەمار حەکیم-ی بۆ چوار ساڵی دیکە وەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژاردەوە.

حەمید معلە، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی دەستەی گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی خوێندەوە و تێیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی خولی 12ی دەستەی گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیدا، عەمار حەکیم بە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی هەڵبژدرایەوە.

دەستەی گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی رۆژی شەممە 2-4-2016 لە شاری بەغدا بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی پارتەکە و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی دیکە کۆبووەوە.

ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە 17ی تشرینی دووەمی ساڵی 1982 لەلایەن محەممەد باقر حەکیم دامەزراوە.

عەمار حەکیم لە ساڵی 1971 لە نەجەف لەدایکبووە، لەدوای مردنی عەبدولعەزیز حەکیم-ی باوکی لە ساڵی 2009 ەوە بووەتە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی. حەکیم بەشی یاسای لە زانکۆی ئیسلامی لە شاری قوم لە ئێران تەواوکردووە.








روداو
Top