دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد

 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەلیم جبوری دەستپێکرد و میواندارییکردنی حەیدەر عەبادی، بۆ کاژێر یەک دواخرا.

ئەمیرە زەنگەنە، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 287 پەرلەمانتار، دەستیپێکرد.

ئەمەش دوای ئەوەهات، کە سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڕگەی میواندارییکردنی حەیدەر عەبادی ،سەرۆکوەزیرانی عێراقی بۆ کاژێر یەکی دوای نیوەڕۆ دواخست.

بڕیار بوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 10 ئەنجامبدرێت، بە میوانداریەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پێشکەشکردنی ناوی وەزیرەکان تەکنۆکراتەکان، بەڵام بەهۆی نەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران، دانیشتنەکە بۆ کاتژمێر 13:00 دواخرا.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، بەرنامەی کاری ئەمڕۆ پێنجشەممەی پەرلەمان بریتییە لە:

-میواندارییکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق. تەواوکردنی دەنگدادن لەسەر پڕۆژە یاسای دادگای تاوانی سەربازی.

-دەنگدان لەسەر ژمێرەی کۆتایی عێراق بۆ ساڵی 2007.

-راپۆرت و تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای وەبەرهێنانی تایبەت بە پاڵاوتنی نەوتی خاو.

-راپۆرت و تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای پشووە فەرمییەکان.

-راپۆرت و تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای هەمواکردنەوەی چوارەمی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی.

-راپۆرتی وەرزی چالاکییەکانی لێژنەی ئەوقاف وکاروباری ئایینی.















رووداو
Top