عه‌بادى داوايه‌كى به په‌له له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رۆژى دووشه‌ممه واده‌ى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌ى بۆ عه‌بادى ده‌ستنيشانكرد، تا كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌مڕۆ عه‌بادى وتارێكى له رێگه‌ى ته‌له‌فزيۆنه‌وه بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵوێستى خۆى روونبكاته‌وه.
گوتيشى: ئايا ده‌تانه‌وێت سه‌رۆك وه‌زيران له كوتله سياسييه‌كانه‌وه كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى هه‌ڵبژێرێت، ياخود ده‌تانه‌وێت كه‌سانى ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كان كانديد بكرێن.
عه‌بادى پێش شه‌ش مانگ رايگه‌ياندبوو، ده‌يه‌وێت حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات له كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ و بێلايه‌ن پێكبهێنێت و په‌يوه‌ندييان به حزبه سياسييه‌كانه‌وه نه‌بێت.
به‌ڵام سياسه‌تكاره شيعييه‌كانى ده‌وروبه‌رى عه‌بادى ره‌تيانكرده‌وه، لايه‌نه‌كانيان ده‌ستبه‌ردارى پۆسته وه‌زارييه‌كان ببن و پۆسته‌كان راده‌ستى كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ و ته‌كنۆكرات بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ره‌وشى ئه‌منيى به‌غدا له‌به‌رده‌م مهترسيدايه و وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، به رێنمايى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى بڕياريدا سێ فه‌وجى سه‌ربازى له پارێزگاكانى باشووره‌وه بگوازێته‌وه بۆ به‌غدا.
ئه‌مڕۆ بۆ سێيه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له به‌رده‌م ده‌روازه‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى پايته‌خت له مانگرتن به‌رده‌وام بوو.
به سه‌دان هه‌زار لايه‌نگرانى سه‌در له به‌رده‌م ناوچه‌كه وه‌ك پشتيوانييه‌ك بۆ هه‌ڵوێستى موقته‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.
موقته‌دا و شوێنكه‌وتوانى داواى دامه‌زراندنى كابينه‌يه‌كى حكومى ته‌كنۆكرات ده‌كه‌ن.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق مۆڵه‌تى تا پێنجشه‌ممه‌ى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌ى داوه‌ته عه‌بادى له پێناو راگه‌ياندنى كابينه‌يه‌كى نوێى حكومى.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڕياريدا هێزى زياتر له ناو شارى به‌غدا بڵاوه پێ بكات بۆ به‌رگرتن له هه‌ر جووڵه‌يه‌كى سه‌ربازى لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در.
له نوێترين هه‌ڵوێستيشدا، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياند، گۆڕانكاریی وەزاری و كاندیدكردنی كەسی تازە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری یان لادانی وەزیرەكان لە حكوومەتی عێراقیدا، له لاى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى بایەخێكی ئەوتۆيان نەماوە.
باس‌نیوز
