ژاپۆن کار بۆ گێڕانەوەی پەنابەران و ئاوارەکانی عێراق دەکات
ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی نەتەوەیەکگرتووەکان ستایشی ڕۆڵی حکومەتی ژاپۆنی کرد کە بڕی ٢٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری بۆ ھاوکاریی ئارامکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکانی عێراق تەرخان کردووە، ئەویش بە گێڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران بۆ جێگای خۆیان کە بەھۆی شەڕی داعشەوە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتبوو.
بەپێی ئاژانسەکە، ئەو هەنگاوە، نیشتەجێکردنەوەی ئاوارەکان، گێڕانەوەی توانای دەزگا حکومییەکان، بووژاندنەوەی ئابووری و هەروەها ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو ناوچانە لەخۆ دەگرێت. لەو بارەیەوە، لیس گراند، بەرپرسی (یوئێن.دی.پی) ڕایگەیاند خەڵکی ئەو ناوچانە زۆر ئازاریان چێشت و ژاپۆنی بە یەکەم وڵات دانا کە پێشەنگ بووە لە ھاوکاریکردنی عێراق. هیواشی خواست وڵاتانی دیکەی جیهان ھاوشێوەی ژاپۆن ھاوکاریی ئاوارە و لێقەوماوان بکەن.
جێی باسە، ڕۆژی ڕابردوو وڵاتی ژاپۆن لە بڕیارێکی دیکە و لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانیدا ٦ ملیۆن دۆلاری بۆ ھاوکاری لەپێناو دابینکردنی خۆراک بۆ ئاوارەکانی عێراقی و سووری لە ناو عێراق تەرخان کرد.
