سوپای عێراق پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی دانیشتووانی مووسڵ دەکات

سوپای عێراق پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی دانیشتووانی مووسڵ دەکات

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنەوەی نەینەوا پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی دانیشتووانی مووسڵ دەکات.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی(چاوی مووسڵ)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنەوەی نەینەوا داوا لەو هاووڵاتییانە مووسڵ دەکات، کە تاوەکو ئێستا لە شارەکە ماون، ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.



لە پەیامەکەیدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنەوەی نەینەوا داوا لە دانیشتووانی مووسڵ دەکات، رووبکەنە شارۆچکەی مەخموور لە پارێزگای هەولێر.



ئەم پەیامەی سوپای عێراق هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شارەکە، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش بەشداریی تێدا دەکات.



چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوایان داگیرکرد. خةندان
Top