ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دوا مۆڵه‌ت ده‌داته عه‌بادى
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له باره‌ى پرسى چاكسازى و ره‌وشى نوێى عێراقه‌وه كۆبوويه‌وه و دوايين ده‌رفه‌تى دايه عه‌بادى.
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، نوێنه‌رانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در بايكۆتى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان كرد و ره‌خنه‌يان له ئه‌جێنداى كۆبوونه‌وه‌كه گرت.
دواى خوێندنه‌وه‌ى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه له لايه‌ن سه‌ليم جبوورى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه بڕياردرا تا پێنجشه‌ممه‌ى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه عه‌بادى پێكهاته‌ى كابينه‌يه‌كى حكومى ته‌كنۆكرات ئاماده بكات و بيخاته به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌گه‌ر عه‌بادى تا واده‌ى دياريكراو پێكهاته وه‌زاره‌تييه‌كه‌ى ئاماده نه‌كات، متمانه‌ى لێ وه‌رده‌گيرێته‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، له به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى پايته‌خت له خێوه‌ته‌كه‌يدا به‌رده‌وامه له مانگرتن.
هه‌ر له به‌غداى پايته‌خت سه‌دان هه‌زار له لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در به ئاڵاى عێراقه‌وه له به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڵێن موقته‌دا سه‌در له مانگرتنه‌كه‌ى ته‌نيا نييه و پشتيوانى لێده‌كه‌ن.
ئێواره‌ى رابردوو، سه‌در چووه به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز و له وته‌يه‌كى كورتدا به خۆپيشانده‌رانى وت: به ته‌نيا ده‌چمه ناوچه‌ى سه‌وزه‌وه و له‌وێ مانده‌گرم، ئێوه‌ش به‌رده‌وام بن له مانگرتن و له‌وه زياتر مه‌يه‌نه پێشه‌وه و له شوێن خۆتان بمێننه‌وه.
سه‌در داواى پێكهێنانى كابينه‌يه‌كى حكومى ته‌كنۆكرات ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ليستێك ناوى وه‌زيرانى پێشنيازكردووه بۆ ئه‌وه‌ى كابينه‌ى حكومه‌تێكى نوێ پێكبهێنن.
K24
