كوتله كوردییه‌كان له‌به‌غدا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی كوتله كوردییه‌كان له‌په‌رله‌مانی عیراق كۆبونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی پشكی كورد له‌و گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌دا كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانیه‌تی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات.
سه‌رۆكی كوتله كوردییه‌كان دوای كۆبونه‌وه‌كه رایانگه‌یاند، كه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون پشكی كورد ده‌بێت له‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌كدا به‌ڕێژه‌ی %20 بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها كورد وه‌كو پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هاوبه‌شی پڕۆسه‌ی سیاسی بمێنێته‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی كوردیش نابێت هیچ كاندیدێك بۆ پۆسته‌كانی كورد دیاریبكرێت.
ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر پشكی كورد به‌ڕێژه‌ی %20 نه‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌مماندا كراوه‌یه".
وتیشی "رێگه ناده‌ین وه‌كو سه‌رده‌می رژێمی به‌عس كه‌سانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی كورد كاندید بكرێن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ر كورد ده‌كه‌ون".
لای خۆشیه‌وه، خه‌سرەو گۆران سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه ده‌كرێت ده‌بێت هۆكاره‌كه‌ی دیاری بكرێت.
وتیشی "هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك كه لاده‌برێت ده‌بێت هۆكاره‌كه‌ی دیاری بكرێت و ده‌بێت په‌یڕه‌وی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن بكرێت".
هاوكات، هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، ده‌بێت كورد وه‌كو شه‌ریكێكی راسته‌قینه به‌شداری پێبكرێت و قبوڵ ناكه‌ن هیچ كاندیدێك له‌ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری سیاسی كورد كاندید بكرێت بۆ پۆسته‌كانی پشكی كورد.
وتیشی "گرنگه له‌م دۆخه‌دا ته‌نسیقمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی كورد وه‌ربگرین و قورسایی كورد وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌و شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین".
لای خۆشیه‌وه، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان چه‌ند كاندیدێكیان ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه به‌رده‌م عه‌بادی، به‌ڵام رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ فراكسیۆنێك تاكلایه‌نه كاندید پێشكه‌ش نه‌كات.
خه‌ندان
