حكومه‌تی عێراق قه‌رز ده‌داته هاولاتیان هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه
رۆژی 9ی ئه‌م مانگه حه‌یده‌ر عبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه ۸٠٪ به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوان و ۲٠٪ به‌پێی رێژه‌ی هه‌ژاری پارێزگاكه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراقدا دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان هه‌رهاوڵاتییه‌ك بۆی هه‌یه بڕی (٥٠) ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رز وه‌ربگرێت كه له دوای ساڵی یه‌كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی (۱٠) ساڵ ده‌درێته‌وه به ڕێژه‌ی سوودی سه‌دا 2 كه بڕی قیسته‌كان یه‌كسان ده‌بن و به‌دوو وه‌جبه هاوڵاتی وه‌ریده‌گرێت و ده‌توانیت خانوی پێدروست بكات یان شوقه‌ی پێ بكڕێت یان ئه‌گه‌ر خانوه‌كه‌ی به‌هۆی تیرۆره‌وه رووخاوه پێی چاك بكاته‌وه.
