سه‌رۆكی ئێران ده‌چێته به‌غدا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (24.3.2016)، سه‌رچاوه هه‌واڵییه عێراقییه‌كان ڕایان گه‌یاند كه حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران و پێنج وه‌زیری باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، به سه‌ردانێك ده‌گه‌نه به‌غدا، پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌رپرسه شیعه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
رۆحانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، نه‌وت، پیشه‌سازی، بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندیی ئێرانی له‌گه‌ڵ ده‌بێ و سه‌ردانه‌كه‌ی ته‌نیا دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نی، له ڕۆژی دووه‌مدا ده‌چێته نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، بۆ زیاره‌تی شوێنه پیرۆزه ئایینییه‌كان و بینینی عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه له عێراق.
سه‌رۆكی ئێران له هه‌گبه‌كه‌یدا، چه‌ند گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ عێراق واژوو ده‌كات كه پێوه‌ندی به لایه‌نی ئه‌منی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و نه‌به‌زاندنی سنووره‌كه‌یانه‌وه هه‌یه، ئه‌مه جگه له چه‌ند ڕێكه‌وتنێكی ئابووری له بواره‌كانی نه‌وت، غاز و بانكدا ده‌كه‌ن له نێوانیاندا.
باس‌نیوز
