كۆلۆنێڵ ستیڤ: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێكه له ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزه‌ی سوپای عیراق كه له‌مه‌خمور جێگیركراون به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشی بۆ سه‌ر رێكخراوی داعش ده‌ستپێكردو تائێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
كۆلۆنێڵ ستیڤ وارن وته‌بێژی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی دژی داعش وتی "له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر داعش له سنووری مه‌خمور هێزی زه‌مینی هاوپه‌یمانان به‌شداری نه‌كردووه، به‌ڵام له ئاسمانه‌وه هاوكاری سوپای عیراق ده‌كه‌ین".
وتیشی: "ئه‌م هێرشه به‌شێكه له‌و هه‌وڵه گه‌وره‌یه‌ی ده‌درێت بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ".
كۆلۆنێڵ ستیڤ وارن روونیشیكرده‌وه "به‌م هێرشه‌ی سوپای عیراق له مه‌خموره‌وه كه خه‌ریكه له بێجیشهوه پێشڕه‌وی ده‌كات ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حه‌ویجه جیابكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌نها بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه گرتنه‌وه‌ی حه‌ویجه ئاسانتر ده‌بێت له داهاتوودا".
وته‌بێژی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی دژی داعش جه‌ختیكرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وان و به‌شداریان له‌هه‌ر شه‌ڕێكدا به‌شێكه له ئۆپەراسیۆنه گه‌وره‌كه‌ی گرتنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌و موسڵ.
هاوكات یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می پڕۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وایه به ئازادكردنه‌وه‌ی چه‌ند گوندێك له‌ده‌ستی داعش و هه‌ڵكردنی ئاڵای عیراق له‌سه‌ریان.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سوپای عیراق، نه‌جات عه‌لی سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری مه‌خموری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به خه‌ندانی راگه‌یاند "سوپای عیراق به‌ره‌و باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ لهپێشڕهویدایهو فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌چڕی بۆردوومانی داعش ده‌كه‌ن.
وتیشی: "سوپا تائێستا گوندی كهرمردێی كۆنترۆڵكردووهتهوهو پێشمه‌رگه‌ش له‌ئاماده‌باشیدایه، به‌ڵام به‌شداری هێرشه‌كه‌ی نه‌كردووه و تەنها بەزانیاری هەواڵگری هاوکاری سوپای عیراقی کردووە.
نه‌جات عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێرشه ده‌ستپێكی قۆناغی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵه و ئامانجیش لێی گه‌یشتنه بهگیارهو شه‌ڕیش هه‌ر به‌رده‌وامه.
خەندان
