سەدر داوا لە عەبادی ده‌كات چاكسازییه‌كان به دوو قۆناغ جێبه‌جێبكات
سه‌در گوتی: "پێویسته بوێرانه‌تر چاكسازییه‌كان ئه‌نجام بدات و ترسی له كوتله سیاسییه‌كان نه‌بێت كه گه‌نده‌ڵ و كه‌مته‌رخه‌مه‌كانییان شاردووه‌ته‌وه".
سه‌در جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته چاكسازییه‌كان به دوو قۆناغی جێبه‌جێبكرێن، نه‌ك زیاتر.
هه‌روه‌ها داواشیكردووه، رێگه له "هه‌ڵاتنی" به‌رپرس و وه‌زیره گه‌نده‌ڵه‌كان بگیرێت و مافی سه‌فه‌ركردنییان لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت سه‌در لیستێك ناوی كاندیدان بۆ كابینه‌ی داهاتوو رابگه‌یه‌نێت.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له عێراق، بۆ چواره‌م هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك، له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت، خۆپیشاندانی ملیۆنی له دژی گه‌نده‌ڵی رێكده‌خات و داوا له حكوومه‌تی به‌غدا ده‌كات، گه‌نده‌ڵكاران سزا بدات.
K24
