ئه‌مریكا دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌مه‌خمور ڕاگه‌یاند
له‌په‌یامێكی كورتی ڕۆژنامه‌وانیدا"ستیڤ وارن" وته‌بێژی فه‌رمی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئاشكرای كرد كه بنكه‌یه‌كیان به‌ناوی" فایر بیرز بیل" له‌ناوچه‌ی مه‌خمور كردۆته‌وه كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو شاری موسڵ و كه‌ركووكه‌وه. ئه‌وه‌ش بۆ دابین كردنی پاسه‌وانی و ئارامییه بۆ هێزه عێراقییه‌كان و ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی. هاوكات باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌بوونی ئه‌و هێزه له‌و بنكه‌یه‌دا له‌سه‌ر بانگهێشتی حكوومه‌تی عێراق بووه‌و، به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌و حكوومه‌ته بووه.
وارن گوتیشی: " ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه له 200 سه‌رباز كه‌متره، تاكو ڕاوێژكاره‌كان له‌مه‌خمور بمێننه‌وه ئه‌وانیش ده‌مێننه‌وه. به‌ڵام ڕۆڵیان ته‌نها دابین كردنی پاسه‌وانییه، ڕێگهنهدراون به‌وه‌ی شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منییان له‌سه‌ر نه‌بێت".
باسنيوز
