سێ تەقینەوە لە بەغدا 25 قوربانی لێدەکەوێتەوە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوە کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕێکی میللی لە قەزای تاجی باکووری بەغدا بۆمبێک تەقیەوە لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و 9-ی دیکە برینداربوون.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوە دا، لە ناوچەیەکی بازرگانی نزیک ناوچەی شوعلە لە باکووری رۆژئاوای بەغدا، بۆمبێکی دیکە تەقیەوە، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و 5-ی دیکە برینداربوون.
بەپێی گوتەی سەرچاوەکە تەقینەوەی سێیەم لە نزیک عللوەی رەشید لە گەڕەکی ئەبودشێر لە ناوچەی دۆرە-ی باشووری بەغدا روویدا و، بۆمبێکی دیکە تەقیەوەلە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و، حەوتی دیکە برینداربوون.
