"ناکرێ بەبیانوی مردووان خۆراکی بەساڵداچووان ببڕن"

حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە خۆراکی مانگانەی خەڵکی بەتەمەن ببرێت! بە بیانووی کوژاندنەوەی ناوی مردووەکان لە لیستەکەدا؛ بەڕێوەبەری فۆرمی خۆراکی ھەولێر دەڵێت، ئەم بڕیارە بێکەڵک و نەکردەیە، ئاخر کوژاندنەوەی ناوی مردوو لە لیستی ناوەکاندا، کەی وا دەکرێ!

(دارا دزەیی) بەڕێوەبەری فۆرمی خۆراکی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەغدا بەو بیانووەی گوایە پاکەوەکردنی لیستی ناوەکان لە مردووان، بڕیاری داوە بەشەخۆراکی خەڵكی هەشتا تا 96 ساڵان ببڕێ! هەڵبەت هێشتا بڕیارەکە نەگەیشتووە پێمان."

(دارا دزەیی) گوتیشی، ئەو بڕیارە نەکردەنییە و نالوێ؛ چونکە ناکرێت بەو بیانووەوە خۆراکی مانگانەی خەڵکی بەتەمەن ببڕدرێت؛ وا لە دەرەوەدا، بەتەمەن خزمەتی زیاتر دەکرێ و لێرە خۆراکیان لێ دەبڕن!"

ئەو دەنگۆیەشی بەدرۆ خستەوە گوایە ناوی درۆیینە لە لیستی خۆراکی ھەولێردا هەبێت.
Top