حه‌شدی شه‌عبی نه رێگه به پێشمه‌رگه دات و نه خۆشیان توانای ئازادکردنی گوندی به‌شیریان ھه‌یه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک "محه‌مه‌د که‌مال" به ئاژانسی ھه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: "گوندی به‌شیر بۆته کێشه، چونکه حه‌شدی شعبی نه‌رێگا ده‌دات پێشمه‌رگه ئازادی بکات ونه‌خۆشیان توانای ئازادکردنیان ھه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر ێگا به پێشمه‌رگه بدرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک ده‌توانن ئه‌و گونده ئازادبکه‌ن.
محه‌مه‌د که‌مال گوتی: له‌ھه‌ردوولای به‌شیر داعش زۆر دوخراوه‌ته‌وه له‌که‌رکوک و‌ئێستا له‌ناوه‌راست داعش ھه‌یه، بۆیه له‌ئێستادا داعش مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ناحیه‌ی تازه و که‌رکوکیش و ئه‌گه‌ر دوربخرێته‌وه ئه‌وکات مه‌ترسی بۆ سه‌ر که‌رکوکیش نامینێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناحیه‌ی تازه ٥کم له‌که‌رکوک دووره.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه پێش دوو رۆژ داعش له گوندی به‌شیر چه‌ند کاتیۆشایه‌کی ئاراسته‌ی ناحیه‌ی تازه کرد که گازی خه‌رده‌لی تێدابوو، به‌وھۆیه‌وه ١٧که‌س باری ته‌ندروستیان تێکچوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران بۆ چاره‌سه‌رکردن.
