حكوومه‌تی عێراق لە پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی قرتاند و ئینجا ناردی!
(د. ئه‌شواق جاف) بۆە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران په‌یوه‌ندیم به وه‌زیری بازرگانیی عێراقه‌وه كرد ڕایگه‌یاند كه هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لێ كه‌م نه‌كردوووەته‌وه؛ کەچی ئه‌مڕۆ کە چه‌كی پاره‌كه گەیشتووەتە شاری سلێمانی، كه‌م كراوەتەوە! بۆیه وێنه‌یه‌كم له چه‌كه‌كان وه‌رگرت و بۆ وه‌زیری بازرگانیی عێراقیم ڕه‌وانه كرد كه بۆچی پاره‌ی چه‌كه‌كان كه‌متره؟ گوتی به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌م."
(جاف) گوتی: "نیوسه‌عات لەمەوبەر وه‌زیری بارزگانیی عێراق ئاگاداری كردمه‌وه و گوتی پاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به شێوه پێشوو كه ڕایانگه‌یاندبوو ناردوویانه به‌ڵام كه گه‌یشتووەته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (عه‌بادی) وتویه‌تی به‌م شێوه‌یه نابێت، چونكه پاره‌كه 48ملیاره و دابه‌شی بكه‌ن؛ نیوه‌ی بۆ ساڵی 2014 و نیوه‌كه‌ی تریش بۆ 2015، كه‌واته ده‌كاته 24ملیار ئینجا هه‌ر پارێزگایه‌ك 3 له سه‌دی له‌و قه‌رزه‌ی كه ماوه له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی دابه‌شیان كردووه بۆیه به‌شی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه گه‌یشتووه و كه‌م بۆته‌وه."
ئه‌وئەندامه كورده‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژه‌شی دا كه: " ئه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ گشت خه:كی كوردستان كه حكوومه‌تی ناوه‌ندی ڕێگا نادات پاره‌كه وه‌كو خۆی بگاته هه‌رێم؛ چونكه پێشتر وه‌زیری بارزگانی ڕێژه‌كه‌ی به‌ڵاو كرده‌وه و سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كه‌یشی ده‌كه‌ین، چونكه ده‌یویست پاره‌كه به عه‌داله‌ت دابه‌ش بكات به‌ڵام كه گه‌یشتۆته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستكاری كراوه؛ ئه‌مه جاری دووه‌مه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستكاری به‌شی هه‌رێمی كوردستان ده‌كا له پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران، كه ناعه‌داله‌تییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و، ده‌بێت نوێنه‌رانی كورد له حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستیان هه‌بێت."
جێی ئاماژه‌یه پێشتر وه‌زیری بازرگانی به‌شی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی به‌م شێوه‌یه دیاری كردبوو: بۆ پارێزگای هه‌ولێر 8ملیار‌و693ملیۆن دینار و دهۆك 6ملیار‌و517ملیۆن دینار و سلێمانی 6ملیار‌و96ملیۆن دینار و كه‌ركووكیش 3ملیار‌و300ملیۆن دینار؛ به‌ڵام دوای گه‌یشتنی چه‌كه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌ستكاری كراوه.
