ڕوونكردنه‌وه؛ بێئاگاییى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له به‌غدا
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا زۆر وشه و ده‌سته‌واژى ناشیرین و دوور له ئه‌ته‌كێتى قه‌ڵه‌م و نووسینى وا به‌كار هێنراون، له ڕوومان نایه‌ت ئاماژه‌یان پێبده‌ن و زۆر چاك دیار و ئاشكرا‌یه كه، ئه‌و جۆره زمانه ڕێك ده‌ربڕى ڕاسته‌قینه‌ى ئاستى نووسه‌رانى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ماڵپه‌ڕى "هابه‌ر7"ى توركى ده‌ڵێت، عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له دیداریدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا گوتوویه‌تى: ''به‌ره‌نگاربوونه‌وی په‌که‌که به ماناى زوڵمكردن له كوردى توركیا نایه‌ت".
له كۆتاییى هه‌واڵه‌كه‌دا ناوى سه‌رچاوه‌كه‌مان داناوه و نووسیومانه "هابه‌ر 7"، به‌ڵام ئه‌وه بێئاگایى و بێسه‌لیقه‌تى و ساده‌ییى نووسه‌رانى ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامییه له به‌غدا كه پێده‌چێ تاقه‌تیان نه‌بووه تا كۆتاییى هه‌واڵه‌كه بخوێننه‌وه و سه‌رچاوه‌كه ببینن، بۆیه هه‌ر زوو هه‌ڵچوون و ئه‌و شته بێسه‌روبه‌ره‌یان نووسیوه.
دواجار ده‌ڵێین، ده‌بوایه ئه‌و فراكسیۆنه سه‌ره‌تا داوای ڕوونكردنه‌وه و سه‌رچاوه‌ی هه‌واله‌كه‌ی له ئێمه بكردایه كه عورفی كاری مێدیاییش وایه، نه‌ك په‌لاماردانی بێ هۆ و له‌خۆڕا.
فه‌رموون ئه‌مه‌ش لینكى سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كه:
http://www.haber7.com/ortadogu/haber/1828424-kuzey-iraktan-turkiyeye-pkk-tesekkuru?wr=1
ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
8/3/2016
