لەمووچەی فەرمانبەرانەوە پارە دەدرێتە حەشدی شەعبی

 لەمووچەی فەرمانبەرانەوە پارە دەدرێتە حەشدی شەعبی
لە چوارچێوەی ئەو قەیرانە داراییەی كە تێی كەوتووە، حكوومەتی عێراق توانای پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی كەم بووەتەوە و سەرەباری ئەوەش ناچارە مووچەی حەشدی شەعبی دابین بكات.

لەو بارەیەوە حكوومەتی بەغدا بڕیاری داوە لەسەدا سێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ چەكدارانی حەشدی شەعبی تەرخان بكات و لە نووسراوێكی فەرمیدا وەزاەرتی دارایی ئەو بڕیارەی بەو فەرمانگەی حكومییەكانەی كەركووك گەیاندووە كە لە حكوومەتی عێراق مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو بڕیارە لەسەدا سێی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەت بۆ چەكدارانی حەشدی شیعەی شەعبی تەرخان دەكرێت.

ئەوەش بووەتە گرفت لە بەردەم حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیران كە توانای دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نەماوە.

ئەو بڕیارەی حكوومەتی عەبادی لەكاتێكدایە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەرخانكردنی مانگانە بڕی دە ملیۆن دۆلار بۆ كەركووكی ڕاگەیاند وەك داهاتی ئەو شارە لە فرۆشتنی نەوت لە ڕێی هەرێمی كوردستانەوە كە بە پترۆ دۆلار ناسراوە.
Top