ئوسامە نوجەیفی: بڕیاری عێراق بە دەست تارانە و بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لەشەری رزگاركردنی موصڵ هێڵی سوورە

 ئوسامە نوجەیفی: بڕیاری عێراق بە دەست تارانە  و بەشداریکردنی حەشدی شەعبی  لەشەری رزگاركردنی موصڵ هێڵی سوورە
سەرکردەیەکی عێراقیی رایدەگەیەنێت، کە بڕیاری حکوومەتی عێراق بە دەست خۆی نییە و لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە بۆی دێت.



”ئوسامە نوجەیفی“، جێگری پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی (موتەحیدون)ی گەورەترین لیستی سوننەکانی عێراق لە پەرلەمان، بە شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، گۆڕانکارییەکان لە عێراق ”راستیی نین“.



ئوسامە نوجەیفی پێیوایە راگەیاندنی ”چاکسازی“ بۆ راکردنە لە واقیع و رەچاوکردنی پێکهاتەی عێراق و پشکی پێکهێنەرەکانە.



ئەو سەرکردە سوننەیەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، کە حکوومەتی عێراق بڕیارەکانی لەدەست خۆیدا نین و رایگەیاندووە، ”بڕیارە سیاسییەکان بە دەست تاران و هاوپەیمانیی شیعەکانەوە و بە دەست سەرۆک وەزیران نییە“.



ئوسامە نوجەیفی بەشداریکردنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعە مەزهەب لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، کە لە مانگی حوەزەیرانی 2014 دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، لە لایەن رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە داگیرکرا، بە ”هێڵی سوور“ ناودەبات و رایدەگەیەنێت، کە ئەفسەر ئێرانی و حزبوڵڵای لوبنانی مەشق بە چەکدارانی حەشدی شەعبی دەکەن.








باسنیوز
Top