هێزی ئاسمانی عێراقی پەیامێک بۆ دانیشتووانی موصڵ هەڵدەدات

هێزی ئاسمانی عێراقی پەیامێک بۆ دانیشتووانی موصڵ هەڵدەدات
فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی عێراقی پەیامێک بۆ دانیشتووانی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین فڕێدەدەنە خوارەوە.



بەپێی بەیاننامەیەکی شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی، ئەو پەیامانە، کە لەسەر کاغەز نووسراون و لە ئاسمانەوە هەڵدراوەتە سەر زەوی، رێنمایی دەداتە هاووڵاتییان بۆ دوورکەوتنەوە لە بنکە و بارەگاکانی داعش.



ئەو نووسراوانە لە ناوچەی جەزیرە لە قەزای سامەڕا لە پارێزگای سەڵاحەدین و قەزای تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا هەڵدراونەتە خوارەوە.



بەپێی پێشبینییەکان، بڕیارە بەمزووانە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی پاریزگای نەینەوا دەست پێبکات.



باسنيوز
Top