عه‌بادی : هبێت له‌مه‌ودوا بناغه‌یه‌ك بۆ ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروستبكه‌ین
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق له وتارێكدا كه له كۆنگره‌ی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه له به‌غدا رایگه‌یاند: "ده‌بێت له‌مه‌ودوا بناغه‌یه‌ك بۆ ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروستبكه‌ین".
وتیشی: "هیچ لایه‌نێك نییه كه به‌شدار نه‌بێت له كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی".
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه رێگریی ده‌كه‌ن له به‌رده‌م چاكسازییه‌كان عه‌بادی رایگه‌یاند كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه ئاشكرابكرێن".
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ده‌بێ گه‌نده‌ڵی بنهبڕكرێت، چونكه گه‌نده‌ڵی هه‌ره‌سی به‌دامه‌زراوه حكومیه‌كان هێناوه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌باره‌ت به كه‌مته‌رخه‌می له پڕۆژه‌كان داوای لێبوردنی له هاوڵاتیانی عیراق كرد: " داوای لێبوردن له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان".
خەندان
