به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وەیەك لە به‌غدا زیاتر له‌ 50 كه‌س كوژراون و بریندار بوون

 به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وەیەك لە  به‌غدا زیاتر له‌ 50 كه‌س كوژراون و بریندار بوون
به‌پێی‌ ئامارێكی‌ نافه‌رمی‌، به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ شوعله‌-ی‌ به‌غدا تائێستا زیاتر له‌ 50 كه‌س كوژراون و بریندار بوون.

پێشترسەرچاوەیەکی ئەمنی بە سۆمەرییەنیوزی راگەیاندبوو : ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی‌ شوعله‌ روویانداوه‌، تەقینەوەی یەکەم لە حسەینییەیەک و تەقینەوەی دووەمیش هێزێکی ئەمنی کردۆتە ئامانج.

هاوكات ئاژانسی‌ رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌پێی‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌دا لانی‌ كه‌م 12 كه‌س كوژراون و 40 ی‌ تریش بریندار بوون.

تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ شوعله‌ رانه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ شیعه‌ مه‌زهه‌بن.




خه‌ندان
Top