سێ وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه
(عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم) له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ده‌ڵێ، ''ئێمه نامه‌ی فه‌رمیمان بۆ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ناردووه و، تێیدا دهستلهكاركێشانهوهت وه‌زیره‌كانی كوتله‌ی مواتنمان پێڕاگه‌یاندووه، چونكه ئێمه خاوه‌نی پڕۆژه‌ین و بۆ پۆست و قازانج كار ناكه‌ین.''
زیاتر گوتی، ''كوتله‌ی مواتن هۆكار نییه له په‌كخستنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی كه بۆ بنیاتنانی ده‌وله‌تی عێراق بووبێ''، ئاماژه‌یشی داوه كه، ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وانه به‌شێكن له چاكسازیی ڕاسته‌قینه و شه‌فاف.''
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان بریتنی له: وه‌زیری نه‌وت(عادل عه‌بدولمه‌هدی)، وه‌زیری گوازتنه‌وه(باقر سۆلاغ) و وه‌زیری لاوان(عه‌بدولحوسێن عه‌بتان).
