عه‌بادی و موقته‌دا سه‌در كۆدەبنەوە
میدیاكانی عێراق بلاَویان كردوه، ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و موقته‌دا سه‌در ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان پرسی گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق و دواین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له لایه‌نگران و سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی عێراق كرد، ڕۆژی هه‌ینیی داهاتوو، له شاری به‌غدا‌و ته‌واوی شاره‌كانی عێراقدا، خۆپیشاندانی ملیۆنی بكه‌ن‌و به گژ گه‌نده‌ڵی‌و سته‌م‌و نادادپه‌روه‌ریدا بچنه‌وه.
