مشعان جبوری باس له‌گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسه باڵاكانی عیراق ده‌كات
مشعان جبوری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند: كە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چووه‌ته لای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی(نه‌زاهه) عیراق‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی زۆری په‌یوه‌ست به‌گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانی عیراقی پێشكه‌شكردوون، هه‌روه‌ك به‌خواستی خۆی ده‌ستبه‌رداری مافی پارێزبه‌ندی(حصانه)ی په‌رله‌مانی بووه، تاكو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی عیراق ئاراسته‌یان كردبوو.
جبوری له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا به‌خه‌ندانی راگه‌یاند : " سه‌رجه‌م سیاسییه‌كانی عیراق گه‌نده‌ڵن به‌خۆشمه‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر ناوی به‌رپرسی عیراقی لایه كه‌تۆمه‌تبارن به‌گه‌نده‌ڵی‌و دۆسیه‌كانیانی راده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردووه‌و پێشبینیكرد له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر یان رۆژانی داهاتوودا زۆربه‌یان ده‌ستگیربكرێن.
مشعان جبووری په‌رله‌مانتارێكی سوننه‌ی عیراقه‌و به لێدوانه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ناسراوه‌و به‌رهه‌ڵستكاری رژێمی سه‌دام حسێن بووه و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سوریا ژیاوه، پاش رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عیراق. زۆرجار به‌رگری له‌كورد ده‌كات‌و چه‌ند جارێكیش به‌پێچه‌وانه‌وه هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر كورد.
پاش ئه‌وه‌ی به‌پشتیوانیكردنی گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی ده‌سه‌ڵاتی نوێی عیراق تۆمه‌تباركرا، هه‌ڵهات بۆ سوریا‌و له‌وێ كه‌ناڵی ئاسمانی زه‌ورای دامه‌زراند كه له‌كاتی شۆڕشه‌كه‌ی لیبیادا له 2011 پشتیوانی له‌موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌كرد، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه لێبوردنی بۆ ده‌ركراو گه‌ڕایه‌وه عیراق‌و بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مان.
ئه‌و، ورده‌كاریی زیاتری دركاندو وتی: چاوم به حه‌سه‌ن یاسری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و عیزه‌ت تۆفیق جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه كه‌وتووه‌و رێكه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتربكه‌ین له‌به‌دواداچوونی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی‌و من ده‌یان به‌ڵگه‌م پێشكه‌شكردوون.
راشیگه‌یاند كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی "شۆڕشێك" له‌دژی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌رانسه‌ری عیراقدا ده‌ستیپێكردووه و وتی: داوا له‌گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م هه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیان پێیه له‌سه‌ر دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی كورد له‌به‌غدا یان له‌سه‌ر به‌رپرسانی عیراق كه له‌كوردستاندا سه‌رمایه‌گوزاریی یان پرۆژه‌یان هه‌یه‌و به‌گه‌نده‌ڵیی تۆمه‌تبارن، با له‌ڕێی په‌یجی فه‌یسبوكه‌كه‌مه‌وه بۆم بنێرن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه‌به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كه‌مانگی رابردوو بڵاوكرایه‌وه، عیراق له 2015دا له‌پله‌ی شه‌شه‌می وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهاندا بوو له‌كۆی 167 وڵات كه‌ڕاپۆرته‌كه باسی كردبوون.
ئاشكراشیكرد هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سه‌ر كه‌سێك پێشكه‌ش كردووه كه‌هه‌ر خۆی به‌ته‌نها ده‌ستی به‌سه‌ر 50 ملیار دیناردا گرتووه، وتیشی: نامه‌وێت ناوی بهێنم، چونكه له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ده‌ستگیرده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ناوه‌كه‌ی بڵاوبێته‌وه ره‌نگه هه‌ڵبێت، كه ده‌ستگیركرا ناوه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌م.
له‌درێژه‌ی قسه‌كه‌یدا بۆ خه‌ندان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌داری كوردیش له‌به‌غدا له‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون‌و به‌رتیلیان داوه‌ته وه‌زیرێكی ئێستای عیراق‌و به‌ڵگه‌نامه‌شی له‌سه‌ریان پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ی نه‌زاهه كردووه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر جبوری له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، دووپاتیكردبووه‌وه كه "سیاسییه‌كانی عیراق هه‌موویانی گه‌نده‌ڵن"و باسی له‌وه‌شكرد كه‌خۆیشی به‌رتیلی وه‌رگرتووه، به‌ڵام داواكاریی ئه‌و كه‌سانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه كه‌به‌رتیلیان داوه‌تێ كه‌به‌نیازبوون دۆسییه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵیی پێ دابخه‌ن، بۆیه رووبه‌ڕووی جنێو و سوكایه‌تییه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه.
خەندان
