فراکسیۆنە کوردستانییەکان: عەبادی ڕاستی نەکرد؛ بۆ مزایەدەی سیاسی دەڵێ مووچەی هەرێم دەدەم!
(د. تارق گه‌ردى) جێگرى فراكسیۆنى زه‌رد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "کە (عه‌بادى) هاتە په‌رله‌مانى عێراق، فراكسیۆنى پارتیى و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بە فەرمی پێىان ڕاگه‌یاند كه ڕاى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه ئاماده‌ن به گوێرەی یاسای بوودجه، نەوت بدەنە سۆمۆ، بەو مەرجەی ئه‌وانیش به‌شى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ڕه‌وانه بكه‌ن، به‌ڵام عه‌بادى وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه."
(گه‌ردى) ڕاشیگه‌یاند: "قسه‌ی بێکردەوەی (عه‌بادى) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو خاڵ: یه‌كه‌م، ئیراده‌یه‌كى سیاسى نییه له نێو عه‌ره‌بى شیعه كه جارێكى تر پاڵپشتى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، چونكه به‌ره‌و گۆڕانكارى وه‌زارى ده‌چن، ده‌یانه‌وێت له گۆڕینى وهزیرەکاندا ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ، كورد و سونه په‌راوێز بكه‌ن و حكوومه‌تى زۆرینه پێك بهێنن كه پێم وایه سه‌ركه‌وتوو نابن. دووه‌میش، ده‌زانن هه‌رێم له بارێکی سەختی ئابووریدایه، جا ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه و سۆزى شه‌قام ڕابكێشن و، به كورد بڵێن خۆتانتان پێ به‌ڕێوه ناچێ؛ لەو لایشەوە به شیعه بڵێت یارمه‌تى كورد ناده‌م! ئه‌مه‌ش دیاره چه‌ند مه‌به‌ستێكى هەیە، بەڵام هەرچۆنێک بێ، هیچ قسەیەک ڕاست دەرنەچوو!"
(سۆزان به‌كر حسین) یش په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان لەئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌و باره‌یه‌وه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند :"وه‌ك ده‌زانین ڕێككه‌وتن هه‌یه و له بوودجه‌ى 2015 و 2016یشدا جێگیر كراوه؛ دیاره ئه‌و ڕێككه‌وتنه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت هه‌ڵوه‌شایه‌وه و سه‌رى نه‌گرت و، هه‌ردوو لایهكتریان تۆمه‌تبار ده‌كرد؛ بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ى خه‌ڵكى ببڕین وا باشه وه‌فدێك بچێته‌وه به‌غدا یان ڕێككه‌وتنه‌كه نوێ بكرێته‌وه ،یاخود گرێبه‌ستێكى نوێ بكرێت له‌گه‌ڵ به‌غدادا، بۆ ئه‌وه‌ى بیانووى عه‌بادى ببڕین و هه‌میش متمانه بگه‌ڕێته‌وه؛ چونكه (عه‌بادى) كه ده‌ڵێ ده‌توانم مووچه دابین بكه‌م با تاقى بكه‌ینه‌وه به دانیشتنێكى نوێ، نابێت لێدوان له تیڤى و ڕۆژنامهكانەوە بدرێت له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن و ده‌بێت له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ بێت."
(مه‌سعوود حه‌یده‌ر) په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان دوا و گوتى: "ئەو لێدوانانەی عەبادی، شتێکی نوێ نییە بۆ کورد، پێم وایە کە زیاتر گوتەکانی پەیامێکی سیاسییە و بۆ ورووژاندنی ڕای گشتی و سۆزی شەقامە و، لەسەر ئەرزی واقیع هیچی لێ شین نابێت؛ هیوادارم ڕێککەوتنێکی نوێ بکرێت بۆ ئەوەی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، بەڵام من بە گومانم لە گوتە و لێدوانەکانی عەبادی."
(جه‌مال كۆچه‌ر) له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى وای بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوت: "(عه‌بادى) ناتوانێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئیلتیزامه بكات و، خۆیشى ئه‌وه ده‌زانێت؛ چونكه عێراق خۆى له قه‌یرانى ئابووریدایه و هه‌مومان ده‌زانین 550هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به‌شى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناكات، بۆیه ناكرێت له ڕاگه‌یاندنه‌كانەوە كێشه‌ى هه‌رێم و به‌غدا باس بكرێ، به‌ڵكو دانیشتنى فه‌رمیى ده‌وێت."
(كوچه‌ر) گوتیشى: "عه‌بادى چه‌ند ئامانجێكى له‌م قسانه هه‌یه؛ یه‌كه‌م، ده‌یه‌وێت ڕووى عێراق جوان بكات له‌سه‌ر حیسابى ڕووى هه‌رێم! ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه كه خۆم بینمه پێش، له‌سه‌ر حیسابى ناشرین كردنى لایه‌كى تر. دووه‌م عه‌بادى ده‌یه‌وێت خۆى دیار بكات كه ئاگادارى هه‌موو عێراقه و، ده‌توانێت هه‌موو عێراق به‌ڕێوه ببات! کەچی به‌غدای پێ جڵەو ناکرێ؛ ئەوەتا گوایە مالیكیی لا داوە، كەچی ناتوانێت پۆسته‌كه‌ى لێ بسێنێتەوە! ئەمە گوایە په‌رله‌مان په‌سه‌ندى كردووه و خۆیشى بڕیارى داوه؛ جگە لەویش لەبەر حەشدی‌شەعبی ناوێرێ بچێته هه‌ندێك شوێن! سێیه‌میش، ڕه‌نگدانه‌وه و دهنگداوهى داخوازىی هه‌ندێك لایه‌نى كورد بووه، ویستوویه‌تى له‌سه‌ر حیسابى هه‌ندێك لایه‌نى دى باسى وان بكات؛ ئه‌مه‌ش نامه‌یه‌كى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى بوو، خالێكى مه‌ترسیداریشه كه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم دەكات."
(زانا ڕۆستایى) په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی گوت: "ئه‌وه‌ى من تێگه‌یشتبێتم له عه‌بادى، پاشه‌كشه‌یه‌كى پێوه دیار بوو له قسه‌كانى؛ دیارە هەر بۆ مزایهدهى سیاسى بووە؛ چونكه عه‌بادى ناتوانێت مووچه‌ى خۆى به پاره‌ى نه‌وت دابین بكات، چۆن ده‌توانێت مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان بدات! داوامان له عه‌بادى كردووە ئه‌و قسانه‌ى له ڕاگه‌یاندنەوە ده‌یكا، له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ به شاندى هه‌رێمى بڵێ."
(ڕۆستایى) ڕاشیگه‌یاند: "چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌مان ده‌كرد له سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ڕۆڵێكى ئیجابى ببینێ له لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان؛ کەچی لێدوانێکى وای دا كه خزمه‌ت به پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كڕیزى ناكات، به‌ڵكو هاندانى پێوه دیاره بۆ خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رامبه‌ر به حكوومه‌تى هه‌رێم و، نابێ حكوومه‌تى هه‌رێمیش ئه‌و بیانووە بداتە ده‌ست نه‌یارانى كوردەوە و بۆ خۆى له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵك شه‌فافانه‌تر مامه‌ڵه بكات."
