ئه‌سیل نوجێفی هۆشداری ده‌دا به عه‌بادی
ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر به‌شدارییه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌جه‌نگی موسڵ-دا بارودۆخه‌كه ئاڵۆزده‌كات و به‌ره‌ی جه‌نگ ده‌كاته دووبه‌ش كه جگه له شكستپێهێنانی داعش دواتر دانیشتوانی موسڵ بیر له‌به‌رپاكردنی شۆڕش له‌دژی حه‌شد ده‌كه‌نه‌وه.
نوجێفی بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی به ناحه‌كیمانه وه‌سفكرد و وتی: "عه‌بادی ده‌یه‌وێت ململانێ ناوخۆكانی میلیشیا شیعه‌كان بگوازێته‌وه بۆ ناوچه سوونه نشینه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی بیرله‌به‌رژوه‌ندی ئه‌و ناوچانه یاخود كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ناوچه‌كانی عیراق پێكه‌وه بكاته‌وه".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، كه‌ریم نوری وته‌بێژی سه‌ربازی به‌ناوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، به‌شداریكردنی حه‌شد و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ- دا له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت. داواشی له ئه‌سیل نوجێفی كرد ده‌ست له‌كاروباری سه‌ربازی وه‌رنه‌دات.
پێشتر سۆزان به‌كر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێكیدا بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بانگهێشتی دانیشتنی په‌رله‌مان كرا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگیان كردووه.
خه‌ندان
