عەبادی دوو بژاردەی ناخۆش دەخاتە بەردەم حەشدی شەعبی

عەبادی دوو بژاردەی ناخۆش دەخاتە بەردەم حەشدی شەعبی

حكومەتی عێراق بەقورسی مووچەی زیاتر لە 140 هەزار ئەندامی حەشدی شەعبی پێ دابین دەكرێت، بۆیە دوو بژاردەی خشتۆتە بەردەم حەشد یا ئەوەتا ژمارەیان كەم بكرێتەوە یاخود
مووچەیان كەم بكرێتەوە.

بودجەی 2016ی عێراق سێ تریلیۆن دینار كورتی هێناوە، لەبەرامبەردا حكومەت بیر لەوە دەكاتەوە 30% مووچەی حەشدی شەعبی كەم بكاتەوە یاخود 30%ی خۆبەخشانی حەشد بنێرێـتەوە ماڵەوە.

نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەران و سەركردەیەكی حەشدی شەعبی و نوێنەری كوتلەی بەدر فالح خەزعەلی رایگەیاند، لە مانگی ئابی رابردوو ژماری حەشدی شەعبی لە 110 هەزارەوە بۆ 142 هەزار كەس بەرز بووەوە.

لای خۆیەوە ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی رابگەیاند، لە ئێستادا حكومەت بەهۆی بوونی قەیرانی دارایی بژاردەی بڕینی 30% مووچەی حەشد تاوتوێ دەكات یاخود چەند رێكارێكی دیكە دەگرێتە بەر ئەویش ناردنە ماڵەوەی 30% ئەندامانی حەشدە.

هەفتەی رابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، گەندەڵییەكی زۆر لەناو حەشدی شەعبی هەبە، ناوی بندیوار لە ریزەكانیدا بوونی هەیە، وتیشی، حەشد پێویستی بەداڕشتنەوەی پەیكەرەكەی هەیە و پێویستە لە دەست تێوەردانی سیاسی بپارێزرێت، ئەو هەواڵەشی رەتكردەوە كە پلانی هەڵوەشانەوەی حەشد هەبێـت.

لای خۆیەوە ئەندامی لیژنەی حەشد لە پەرلەمانی عێراق كە تاكو ئێستا بەهۆی ناكۆكی پێك نەهاتووە، رایگەیاند، زۆربوونی ژمارەی حەشد لە هاوینی رابردوو دەركەوت، بەڵام ناوی نوێ نەچۆتە ناو لیستەكانی حكومەت.

لەبەرامبەردا پێچەوانەی بۆچونەكانی دەستەی حەشد، لەنێوان ئەوانەی دەڵێن زیادەكە لەكاتی پەسەندكردنی بودجەی 2016 سەری هەڵدا، و هەندێكی دیكە دەڵێن، ئەو زیادەیە لە هاوینی رابردووەوە پلانی بۆ دانرابوو.

ئەو گۆڕانكاریانە لە كاتێكدایە، كە گەورە ئەفسەرێك لە پۆستی جێگری دەستەی حەشد دامەزراوە، قسەی ئەوەش لە ئارادایە و دزەی كردوە كە دەسەڵاتەكانی جێگری سەرۆكی حەشد ئەبو مەهدی موهەندس كەم دەكرێتەوە، هەندێك لە سەركردەكانی حەشد ئەم كارەیان بە هەوڵی پەراوێزخستنی كەسایەتە دیارەكەیان لە قەلەم دا، هۆشدایان لە پاشهاتەكانی ئەو كارە دا.














PNA
Top