سێ بۆمبی چێندراو لە بەغدا تەقینەوە
رۆژی شەممە 20/2/2016، سێ بۆمبی چێندراو لە نێوەڕاست و باشووری بەغدا تەقینەوە و بەهۆیانەوە 22 کەس كوژران و برینداربوون.
بەپێی سەرچاوەیەكی تۆڕی میدیایی رووداو لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئێوارەی رۆژی شەممە بۆمبێکی چێنراو لە نزیک یاریگایەکی میللی تۆپی پێ لە شارۆچكەی مەدائین-ی باشووری بەغدا تەقیوەتەوە و، لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و هەشتی دیکەش برینداربوونە.
هاوكات لە نزیک عەلوەی رەشید لە ناوچەی دۆرەی باشووری بەغدا، بۆمبێکی دیکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و شەشی دیکە برینداربوونە.
لە بازاڕێکی میللیش لە ناوچەی ئەلفدار لە بەغداد جەدیدە كە دەكەوێتە رۆهەڵاتی بەغدا، بۆمبێک تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و چواری دیکە برینداربوونە.
رووداو
