"سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راستگۆ نییه له په‌یامه‌كه‌ی و ته‌نها ئیستیفزازی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام هه‌رێم تێناگات"
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت: بانكی ناوه‌ندی پاره‌ی داوه به بانكه‌كان بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غدا به قه‌رز وه‌ریبگرێت . ده‌شڵێت: له‌كاتێكدا به‌غدا نزیك له نیوه‌ی داهاته‌كانی قه‌رزكردووه، به‌چی پاره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم دابینده‌كات؟
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق رايگه‌یاند " وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌نامه‌یه‌كدا كه‌ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كردووه به ژماره (2203) له3ی شوباتی 2016 خه‌مڵێنراوی مانگی كانونی دووه‌م باس ده‌كات به‌م شێوه‌یه:
بودجه‌ی به‌كاربردن : 3 ترلیۆن و 1 ملیار‌و 5 سه‌دو په‌نجاو حه‌وت ملیۆن دیناره
بوجه‌ی وه‌به‌رهێنان : 157 ملیار‌و 581 ملیۆن دیناره .
كۆی بودجه‌كه : 3 ترلیۆن و 159 ملیار‌و 138 ملیۆن دیناره"
وتیشی " ئه‌م بڕه پارانه به‌م شێوه‌یه ده‌ستده‌كه‌وێت :
داهاتی نه‌وتی ئه‌م مانگه : 1 ترلیۆن و 939 ملیار‌و 372 ملیۆن دیناره
فرۆشتنی سه‌نه‌دات : 2 ترلیۆن و 200 ملیار دینار كه سه‌نه‌داتی فرۆشتووه به بانكه‌كان واته قه‌رزی كردووه .
داهاتی غه‌یره نه‌وتی : 60 ملیار‌و 220 ملیۆن و 627 هه‌زارو 193 دینار.
داهاتی بانكی داخراو واته ماوه‌ی پێشوو : 62 ملیار‌و 401 ملیۆن و 875 هه‌زارو سێ سه‌دو هه‌ژده دینار.
كۆی گشتی داهات : 4 ترلیۆن و 271 ملیار‌و 994 ملیار دیناره "
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد " ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین به‌غدا نزیك له‌نیوه‌ی داهاته‌كان قه‌رزی كردووه، ئه‌وه‌ش قه‌رزێكی ناڕاسته‌وخۆیه و بانكی ناوه‌ندی پاره‌ی به‌قه‌رز داوه‌ته بانكه‌كان و حكومه‌تیش به‌قه‌رز له بانكه‌كانی وه‌رگرتووه، چونكه بانكی ناوه‌ندی بڕیاریداوه بڕی7 ترلیۆن دینار بداته قه‌رز به‌بانكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌قه‌رز وه‌ریبگرێت لێیان كه ئه‌مه جۆریكه له فێڵكردن .
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید رایگه‌یاند، حكومه‌تی عیراق به‌چی 860 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین ده‌كات له‌كاتێكدا تێكڕای به‌های نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم مانگانه بایی 550 ملیار دیناره.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق روونیكرده‌وه، به‌غدا ناتوانێت به‌پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی خۆی بودجه‌ی خۆی دابین بكات تا بتوانێت مووچه‌ی 1 ملیۆن و 400 هه‌زار مووچه‌خۆری هه‌رێم دابین بكات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پشكی هه‌رێم له‌هه‌مان نامه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران هاتووه كه ته‌نها بڕی 350 ملیار‌و 720 ملیۆنی بۆ ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ك بڕی 41 ملیار‌و 158 ملیۆنی بۆ بودجه‌ی ته‌شغیلی هه‌رێم داناوه له‌گه‌ڵ بڕی 26 ملیار‌و 789 ملیۆنی بۆ وه‌به‌رهێنان داناوه كه به‌تێكڕا بڕی 418 ملیار‌و 667 ملیۆنی بۆ هه‌رێم ته‌رخانكردووه، له كاتێكدا هه‌رێم ته‌نها بۆ مووچه بڕی 860 ملیاری ده‌وێت.
له‌هه‌مانكاتدا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه له عیراق ناویان تۆماره 682 هه‌زار و بیست یه‌ك فه‌رمانبه‌ره، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی عیراق داوای داهاته‌كانی گومرگ و باج و داهاته فیدراڵیه‌كان ده‌كات، بۆیه به وته‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی رهشدی كۆتا قسه نه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی عیراقی جگه له‌وه‌ی له‌بودجه‌دا ته‌رخانكراوه ناتوانێت دینارێك زیاد ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات ئه‌ویش پاش ده‌ركردنی بودجه‌ی سیادی و حاكیمه واته (ئینفاقی فعلی).
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ خه‌ندان وتی: "سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕاستگۆ نییه له‌و په‌یامه‌ی كه ده‌یڵێت و ته‌نها ئیستیفزازی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمه‌و توانج تێگرتنیانه و هیچی تر، به‌ڵام هه‌رێم تێناگات" .
خه‌ندان
