فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا: شه‌ڕی ڕزگاركردنی موسڵ خێراتر دەكەین و هەماههنگیی ته‌واویشمان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ په‌له‌كردن له‌ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ له‌چنگی داعش.
حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، فه‌رمانی به‌هێزه ئهمنییهكانو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه، رێوشوێنه‌كانی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ خێراتر بكرێن.
ئاماژهبهوهشكراوه: هێزی پێویست‌و چهكو كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ، دابین كراوه‌و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویش له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ڕزگاركردنی موسڵ به‌كه‌مترین زیان‌و به‌زووترین ماوه كۆتایی پێبهێنرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: 13 رێگای ده‌ربازبوونیان بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ناو شاری موسڵ كردوه‌ته‌وه، كه‌ده‌یانه‌وێت له ژێر ده‌ستی داعش هه‌ڵبێن.
لیوا ڕوكن نه‌جم جبوری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا وتویه‌تی: به‌هه‌ماهه‌نگیی هه‌رێمی كوردستان‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئارامیی ڕێگاكان پارێزراوه. -
