فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان لە عێراق تیرۆریستانی داعشیان ئاگربارانكرد
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به‌هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌داعش، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ناوچه‌كانی سه‌ر به‌ر هه‌ردوو پارێزگای نهینهواو ئه‌نبار، 17 گورزی ئاسمانییان له‌پێگه‌و سه‌نگه‌رو كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی داعش وه‌شاندوه.
باسی له‌وه‌ش كردوه، فه‌رمانده‌یی وڵاتانی هاوپه‌یمان، هه‌ماهه‌نگیی ته‌واوی له‌گه‌ڵ یه‌كه ئهمنیو سه‌ربازییه‌كانی عێراقدا هه‌یه‌و له‌میانی شه‌ڕو ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا هاوكارییان ده‌كات.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعشدا، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له‌هه‌ندێك لههێرشهكاندا، ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كوژراون‌و زیانێكی زۆری لۆجستیشیان به داعش گه‌یاندوه.
