موقته‌دا سه‌در: ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كرێت، مانگرتن و خۆپیشاندانی گه‌وره‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین

موقته‌دا سه‌در: ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كرێت، مانگرتن و خۆپیشاندانی گه‌وره‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له‌ وتارێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێشكه‌شى كرد، هێرشی تووندی كرده‌ سه‌ر حكومه‌تی پێشووی عێراق و راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر چاكسازیی نه‌كرێت مانگرتن و خۆپیشاندانی گه‌وره‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین و تاوه‌كو چل و پێنج رۆژی دیكه‌ متمانه‌ له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌ستێنینه‌وه‌ .

سه‌در راشیگه‌یاندووه‌ حكومه‌تی پێشووی عێراق به‌ ئه‌مڕۆی گه‌یاندین و عێراقی گه‌یانده‌ سه‌ر لێواری ئاگر، و هه‌روه‌ها له‌ئه‌گه‌ری ئه‌نجام نه‌دانی چاكسازی له‌ حكومه‌ت ده‌كشێینه‌وه‌". داواشى كرد كه‌ تاوانبارانی كه‌وتنی موسڵ و سپایكه‌ر سزا بدرێن .

هه‌روه‌ها ئه‌نجامنه‌دانی چاكسازیی به‌ خیانه‌ت له‌ گه‌لی عێراقی دانا و گوتی: ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كاندا بكرێت، هه‌ر له‌دوای رووخانی سه‌ددامه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا .
Top