له ئه‌سكى موسڵ فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان، سێ ئۆتۆمبیلى سه‌ربازیى داعشیان بۆردومان كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى له ئه‌سكى موسڵى رایگەیاند كه فرۆِكه‌كانى هاوپه‌یمانان سێ ئۆتۆمبیلى سه‌ربازیى تیرۆریستانى داعشیان له گونده‌كانى حه‌له‌بیه و عاشق بۆردومان كرد كه چه‌كى دۆشكه‌یان سه‌ربوو و له ئه‌نجامدا هه‌رسێ ئۆتۆمبیل له‌ناو بردران و تیرۆرریستانى ناو ئۆتۆمبیله‌كانیش كوژران . هه‌روه‌ها چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كى تیرۆریستانیش له ده‌ڤه‌ره‌كه بۆردومان كران .
