حوسێن شه‌هرستانی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له حكومه‌تی فیدراڵ رایگه‌یاند، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م پشتیوانییه بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و هاوبه‌شیكردنه له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی له سیستمی حكومه‌تدا ده‌خرێنه‌گه‌ڕ.
شه‌هرستانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه رایگه‌یاندووه: "وه‌ك درككردن به به‌پێویستی ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی كه له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای ئاینی و عیراقییه‌كانه‌وه داواكراوه و وه‌ك پشتیوانییه‌كیش بۆ پرۆژه‌ی گۆڕانكاریی وه‌زاری كه به پێداویستییه‌كی هه‌نوكه‌یی له‌م قۆناغدا داده‌نرێت، پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رده‌بڕین و هاوبه‌شیمان له هه‌وڵه‌كاندا بۆ گۆڕانكاریی له سیستمی حكومه‌تدا به گرنگ ده‌زانین".
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه: "وه‌ك خزمه‌تكردن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عیراق، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق".
حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری خوێندی باڵا له حكومه‌تی فیدراڵ، یه‌كه‌م وه‌زیره كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی راگه‌یاندنی عه‌بادی بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه وه‌زارییه‌كان كه به جه‌وهه‌ری ناوی بردووه.
خه‌ندان
