لە عێراق فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 18 گورز له داعش ده‌وه‌شێنن
فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی، 18 هێرشی ئاسمانییان كردوه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ر‌و پێگه‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: له‌ئاكامی گورزه ئاسمانییه‌كاندا، كه له‌ناوچه‌كانی ناحیه‌ی به‌غدادی‌و حه‌ویجه‌و حه‌بانییه‌و حه‌دیسه‌و كه‌ركوك‌و موسڵ‌و رومادی كراونه‌ته سه‌ر تیرۆریستان، چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و كاروانی ئۆتۆمبێل‌و سه‌نگه‌رێكی داعش تێكشكێنراون.
باس له‌وه‌شكراوه، به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانه‌وه، ده‌یان تیرۆریستی داعش كوژراون‌و زیانێكی زۆر له داعش كه‌وتوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئه‌نبار رایگه‌یاند: به‌هه‌وڵی هێزه هاوبه‌شه‌كان‌و چه‌كداری هۆزه‌كان، سه‌رجه‌م شاری ڕومادی‌و ناوچه‌كانی ده‌روربه‌ری له تیرۆریستانی داعش پاك كراوه‌ته‌وه‌و له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی عێراقدان.
