وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق پێشنیارێكی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو بۆ بڕینی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌زاری محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی وه‌زیری بازرگانی عێراق به وه‌كاله‌ت بڵاویكرده‌وه، سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو پێشنیازی بۆ عێراق كردووه، سیستمی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ههڵبوهشێنێـتهوه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێوشوێنانهدایه كه سندوقی ناوبراو بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشنیار ده‌كات كه قه‌رزیان ده‌داتێ.
وه‌زیری بازرگانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌هیچ جۆرێك نیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان نییه، جه‌ختیشی كرده‌وه، له بودجه‌ی ساڵی 2016دا بڕی (2) ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ته‌رخان كراوه.
