عەبادى بۆ بەشدارى لە کۆنگرەى میونیخ سەردانى ئەڵمانیا دەکات
نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەمڕۆ ١٠ى شوباتى ٢٠١٦ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق بە سەردانێکى فەرمى ئەمڕۆ دەگاتە ئیتاڵیا و پاشتریش ئەڵمانیا بۆ وتووێژکردن لەسەر پەیوەندییە ئابوورى و ئەمنییەکانى نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە و دابینکردنى پێداویستییەکانى عێراق لە چەک و تەقەمەنى و ڕاهێنەرانى سەربازیی بۆ بەھێزکردنى تواناکانى سوپاى عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەى چەکدارانى داعش.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە حەیدەر عەبادى بەشدارى کۆنگرەى میونیخ دەکات کە نوێنەرانى وڵاتانى جیهان تیایدا بەشداردەبن بۆ گفتوگۆکردن لە سەر ڕێگاکانى ڕووبەڕووبوونەوەى "تیرۆر" لە سەر ئاستى جیهان.
ئەمە لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو و لە ٧ى شوباتى ٢٠١٥ دا بە هەمان شێوە حەیدەر عەبادى سەردانى ئەڵمانیاى کرد و چاوى بە ئەنگێلا مێرکڵ و ڕەوەندى عێراقی لەو وڵاتە کەوت.
سەرچاوەكان
