حەیدەر: نابێ لەسەر بنەمای سیاسی وەزیر دیاری بکرێت

حەیدەر: نابێ لەسەر بنەمای سیاسی وەزیر دیاری بکرێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای گۆڕانکاریی ”ریشەیی“ لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات و رایدەگەیەنێت، عێراق ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنێت.



لە راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیراندا هاتووە، کە ”حەیدەر عەبادی“، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمانی عێراق کردووە، کە ”هاوکار بن و لەگەڵمان بن“، بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە ”مەینەتییەی“ ئێستا عێراقی پێدا تێدەپەڕێت، کە دڵنیایی خۆیشی نیشاندەدات لە تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە.



حەیدەر عەبادی هەروەها رایگەیاندووە، کە پێشتر وەزیرەکان لەسەر بنەمای تەوافوقی سیاسی و لەلایەن کوتلە و حزبە سیاسییەکانەوە دیاریی دەکران هەروەک دەستووری عێراقی ئاماژەی پێداوە.



حەیدەر عەبادی لە رووانگەی ”بەرپرسیارێتی خۆی و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە“، داوای گۆڕانکارییەکی ”ریشەیی“ لە دانانی وەزیرەکان دەکات، کە ”کەسایەتیی پیشەیی و ئەکادیمی و تەکنۆکرات“ لەخۆ بگرن.








باسنیوز
Top