واشنتۆن بۆ عه‌بادی: حه‌شدی شه‌عبی ههڵبوهشێنهوهواشنتۆن بۆ عه‌بادی: حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نهیسویتووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داوه‌ته حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ ئه‌وه ئه‌و میلیشیا چه‌كداره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی داوه‌ته عه‌بادی، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای هێزی مارێنزی 101ی تایبه‌ت، پارێزگاری له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكات له به‌غدا، له ئه‌گه‌ری هه‌ر جموجۆڵێك و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك، له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیایه.
حه‌شدی شه‌عبی، هاوپه‌یمانێتییه‌كی میلیشیا شیعه‌كانه و له دوای فه‌توای ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی پێكهێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له چه‌كدارانی داعش پاك بكه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق نه‌یتوانی په‌لاماره‌كانی داعش رابگرێت.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به‌رده‌وام ئه‌و میلیشیا چه‌كداره به ئه‌نجامدانی "تاوانی جه‌نگ" له به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل، به‌تایبه‌تیش سووننه ئایینزاكان تۆمه‌تبار بكرێت.
سه‌ره‌ڕای تۆمه‌تباركردنی ئه‌و میلیشیایه به جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ئێران له عێراق، به سه‌رپه‌رشتی قاسم سلێمانی، به‌رپرسی یه‌كه‌می سوپای قودسی ئێران.
K24
