وەزیری بەرگری عێراق: بە چەکە نوێکان داعش سەرسام دەکەن

 وەزیری بەرگری عێراق: بە چەکە نوێکان داعش سەرسام دەکەن
لە مەخموورەوە سەرپەرشتی ئامادەکارییەکانی سوپای عێراق و حەشدی نیشتمانی بۆ شەڕی موسڵ دەکرێت، لەبەرئەوە وەزیری بەرگری عێراق سەردانی موخمووری کرد و، کۆبوونەوەکانی وەزیری بەرگری داخراوبوون، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی رووداو وادەی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ یەکێک بووە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکان.


خالید عوبێدی، وەزیری بەرگریی عێراق بۆ رووداو گوتی : " کاتی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ تێناپەڕێت، پڕۆسەی ئازادکردنەوەی نەینەوا لەوە نزیکتر و تووندتر دەبێت کە داعش پێشبینی دەکات، ئەوەش لە رێگەی تەکتیک و ئەزموونێکی نوێوە کە هێزە چەکدارەکانی عێراق لە شەڕەکاندا وەریانگرتووە، هەروەها بە بەکارهێنانی چەکی نوێ کە داعشی پێ سەرسام دەکەین. ئەگەریش هەیە هێزی پێشمەرگە بەشدار بێت، ئەوان رۆڵیان دەبێت لە پڕۆسەکەدا".














رووداو
Top