فەرماندەی سەربازیی داعش لە نەینەوا دەکوژرێت

 فەرماندەی سەربازیی داعش لە نەینەوا دەکوژرێت
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە، فەرماندەی سەربازیی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە نەینەوا کوژرا.



بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 7ـی شوباتی 2016 بارەگایەکی چەکدارانی داعشیان لە شارەدێی حەمام عەلیل لە باشووری موسڵ بۆردوومان کردووە.



سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن، کە بۆردوومانەکە بووەتە هۆی کوژرانی ”شەبیب ئەبو مەجد ئەلکینانی“، فەرماندەی داعش لە نەینەوا، کە هاووڵاتییەکی سعودیە، وێڕای کوژرانی هەشت فەرماندەی دیکە.



زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراقی لە مانگی حوزەیرانی 2014، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە داگیرکراون.













باسنیوز
Top