لێبوردنى نێودەوڵەتى: عێراق نەیتوانی سوننەکان لە تۆڵەی شیعەکان بپارێزێت
ڕێکخراوەکە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە بڵاویاکردووەتەوە، فڕاندن و کوشتن و سوتاندنی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانى سوننە لە شارۆچکەى میقدادییە و دەوروبەری، لە ١١ـی مانگی ڕابردووەوە دەستیپێکردوو.
بڵاویشیکردەوەتەوە "بەرپرسە عێراقیەکان نەیانتوانیووە ڕێگری لە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی گروپە چەکدارەکانى شیعەکان بکەن" کە ڕاپۆرتەکە بە ملیشیا ناویان دەبات، هاوکات بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکان نەکردووە و تۆمەتبارەکان بە سزای خۆیان نەگەیەندراون .
جەیمس لینچ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ڕایگەیاند "داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە هەڵوێستی بەپەلە و دیار بگرێتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی زیاتر بۆ سەر کۆمەڵگەی سوننی و ئەو کەسانەی بەرپرسبوون لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی بە سزای خۆیان بگەیەنێت".
سەرچاوەكان
