لە موسڵ والیی ته‌له‌عفه‌رو جزیره‌ی داعش كوژرا
فه‌رمانده‌یی حه‌شدی نیشتیمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له سنوری چیای حه‌مرین‌و ناوچه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نبار، چه‌ند هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێكشكاندوه‌و به‌ده‌یان تیرۆریست كوژراون‌و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل‌و چهكو كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیش تێكشكێنراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، راگه‌یاندنی جه‌نگی له عێراق، باسی له‌وه‌كرد: هێزه هاوبه‌شه‌كان له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕدا، هێرشو په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌رو پێگه‌كانی داعش فراوانتر كردوه.
فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان وتویانه: هێزه‌كانی عێراق له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی شه‌ڕدا، زیانێكی زۆری گیانی‌و لۆجستییان له تیرۆریستانی داعش داوه.
لایخۆشیه‌وه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا له به‌یاننامه‌كدا ئاشكرای كردوه، له ئاكامی هێرشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یماناندا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش له نێوان شاری موسڵ‌و ته‌له‌عفه‌ر، والیی ته‌له‌عفه‌رو جزیره‌ی داعش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاوه‌ره‌كانی كوژراون.
